پیاوێك هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی کوشت



بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، پیاوێك لە هەولێر هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوری و ژنەکەی کوشت.

ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر ڕوویدا و بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی خەڵك، پیاوەکە دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری کردووە و ژنەکەی کە تەمەنی ٢٠ ساڵە کوشتووە.

هەر لەو ڕووداوەدا خوشکی ژنەکەش (١٦ ساڵ) بە سەختی بریندار بووە.

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەیان لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیرکرد و چاوەڕوان دەکرێت لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.

“مانگی جارێک خواردنی بەسە”
پێشت “مانگی جارێک خواردنی بەسە”
ئۆکراین سیستمی بەرگری ئاسمانی(SAMP-T)ی وەرگرت
دواتر ئۆکراین سیستمی بەرگری ئاسمانی(SAMP-T)ی وەرگرت
ەیوەندیدار