“مانگی جارێک خواردنی بەسە”



بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە جیهاندا توانای کڕینی سنووردار کردووە، بەڵام نزیکیمان لە یەکێک لە بۆنە ئاینییە گەورەکان کە قوربانی تێدا دەکرێت، تا ڕادەیەک هەرزان بوون و بەردەستبوونی گۆشتی بەدوادا دێت، لەگەڵیشیدا ئاستی خواردنی زیاد دەبێت بەراورد بە ڕۆژە ئاساییەکان.

 

زۆر کەس لەژێر ئەو وەهمەدان کە زیادکردنی ئەو بڕە گۆشتەی مرۆڤ دەیخوات بە مانای باشی کواڵتی لە خۆراک و باشتربوونی تەندروستی دێت، بەڵام دکتۆر بەها ناجی، ڕاوێژکاری خۆراکی کلینیکی، ئەم بیرۆکەیە ڕاست دەکاتەوە، بە دیاریکردنی بڕێک کە جەستەی مرۆڤ بەشیوە رێک و دروستەکە پێویستی پێیەتی.

 

د. بەها ناجی دەڵێت؛ ئەوەندە بەسە بۆ جەستە، کە مرۆڤ هەفتەی جارێک یان تەنانەت مانگی جارێک لە گۆشتی(مانگا، بەرخ، حوشتر) بخوات.

 

ئەم ڕاوێژکارەی خۆراک ڕوونی دەکاتەوە؛ ئەم جۆرە گۆشتانە زۆرترین ڕێژەی کالۆری و چەوری و جۆرەکانی پرۆتین لەخۆدەگرن.

 

دەشڵێت؛ گۆشتی سوور زۆرترین ڕێژەی ترشە ئەمینیەکانی تێدایە کە دەگۆڕدرێن بۆ “ترشی یوریک”؛ بۆیە زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان و ئازار لە لەش و ئاوسانی ڕیخۆڵە و ئازاری قۆڵۆن، هەندێک جار لەکارکەوتنی گورچیلەکانیش هۆکارەکەی زیادەڕەوییە لەخواردنی گۆشتدا.

 

جەژن و بۆنەکان هۆکارن بۆ زیادەڕوییکردن لە خۆراک و هەندێک نەریتی ناباو و خراپ لەم ڕۆژانەدا زۆربەی خەڵک ڕێژەی خواردنی گۆشت زیاد دەکەن، بەتایبەتی لە جەژنی قورباندا بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٣ و ٤ ڕۆژی یەک لە دوای یەک گۆشت دەخۆن، بۆیە گرنگە ئاگادار بین کە چی و چەند دەخۆین.

تورکیا سنووری ئامێدی بۆردومان کرد
پێشت تورکیا سنووری ئامێدی بۆردومان کرد
پیاوێك هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی کوشت
دواتر پیاوێك هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی کوشت
ەیوەندیدار