تەواوی كادرانی دەزگای هەواڵگری فڕۆكەخانەی بەغدا دەگۆڕدرێن



 

سەرچاوەیەكی ئەمنی، گۆڕینی تەواوی كادرانی نوسینگەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقی كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كاردەكەن، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕ‌وۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”لەچوارچێوەی ڕاسپاردەكانی ئەو لیژنەیەی لەلایەن سكرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە دوای تێبینی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی فڕۆكەخانە، فەرمان كرا بە گۆڕینی تەواوی كادرانی نوسینگەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقی كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كاردەكەن، لە جێگەشیاندا كەسانی كارامە و پیشەگەر و بێخەوش دادەنرێن”.

سەرچاوەكە دەڵێت:”دەزگای هەواڵگری، تەلاری هۆڵی سامەڕای بە هەموو بەشەكانییەوە ڕادەستی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كردووە”.

 

 

وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەرلەمان: ئەو كۆمپانیایانەی نرخی ئینتەرنێت كەمناكەنەوە سزادەدرێن
دوات پەرلەمان: ئەو كۆمپانیایانەی نرخی ئینتەرنێت كەمناكەنەوە سزادەدرێن
پەیوەندیدر