وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا


لەسەر رێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک )،لەنزیک دۆڵە بەکرە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٦:٠٠ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک )، لەنزیک دۆڵە بەکرە، تۆیۆتایەکی تاکسی کەبەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداو چووە سایدی بەرامبەر، لەوکاتەش هیۆندایەکی تایبەت لە سایدەکەی ترەوە دەڕۆیشت بەرەو کەرکوک و پێکدادان دروست بوو لەنێوانیان.

هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت:” لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری تاکسی گیانی لەدەستداو ٤ کەسیش کە شۆفێر و سەرنشینی هۆنداکە بوون بەسەختی بریندار بوون”.

May be an image of car and outdoorsMay be an image of roadMay be an image of car and outdoorsMay be an image of carMay be an image of outdoorsMay be an image of 1 personMay be an image of car and outdoors

چەمچەماڵ؛ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
پێشت چەمچەماڵ؛ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا
تەواوی كادرانی دەزگای هەواڵگری فڕۆكەخانەی بەغدا دەگۆڕدرێن
دواتر تەواوی كادرانی دەزگای هەواڵگری فڕۆكەخانەی بەغدا دەگۆڕدرێن
پەیوەندیدار