لە چەند دەوڵەتێك مانگ نەبینرا و جەژنی قوربان دواخرا



ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، كە لە چەند مانگێك هیلالی مانگی زیلحیجە نەبینراوە و بەهۆیەوە ڕۆژێك دواتر جەژنی قوربان دەكرێت.

ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی حوزەیران لە هەریەكە لە وڵاتانی (مالیزیا و ئیندۆنیسیا و برۆنای) نەتوانراوە هیلالی مانگی زیلحیجە ببینرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی نەبینینی مانگەوە، دوو سبەی دەبێتە 1ی زیلحیجە و ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 29ی حوزەیران، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی 10ی زیلحیجە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەریەكە لە ناوەندی فەلەكی جیهانی و پەیمانگای فەلەكی عەرەبی ڕایانگەیاندووە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم ئێوارەی هیلالی مانگی زیلحیجە دەبینرێت و ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی دواتر 28ی حوزەیران (10ی زیلحیجە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.

توركمان: ماددەی 140 جێبەجێ‌ ناكرێت
پێشت توركمان: ماددەی 140 جێبەجێ‌ ناكرێت
لەئایندەیەکی نزیکدا مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە
دواتر لەئایندەیەکی نزیکدا مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە
ەیوەندیدار