توركمان: ماددەی 140 جێبەجێ‌ ناكرێت



جێگری سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق، سەبارەت بە هەوڵەکانی کورد بۆ کاراکردنی ماددەی ١٤٠ی پەیوەست بە ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕوونكردنەوە دەدات و جەختی لە سەختی جێبەجێکردنی لە قۆناغی ئێستادا کردەوە.

تەحسین کهیە، جێگری سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، مادەی 140 بەشێکە لەو پرۆگرامە حکومییەی کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خستوویەتییەڕوو، هەروەها لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەم ماددەیە ڕێککەوتوون، هەروەها لە بودجەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش پارەی بۆ تەرخانکراوە.

دەشڵێت: ” مادەی ١٤٠ لە قۆناغی ئێستادا کارپێکردنی ئەستەمە و لە بنەڕەتدا تەنها بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەكەیە، ئەمەش بەو مانایەیە، کە قەرەبووکردنەوە دەبێت بۆ ئەو کەسانە بێت، کە کاریگەری سیاسەتەکانی ڕژێمی لەکارکەوتوویان لەسەرە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بە قۆناغەکانی تریش، ئەوە ناکرێت، ڕەنگە سەرژمێریەکە بە گشتی لەسەر ئاستی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرژمێری لە کەرکوک سەبارەت بە مادەی 140 ئەنجام نادرێت، بە هەمان شێوە ڕیفراندۆمیش ئەنجامدرا و ناڕەزایەتی لەلایەن پێکهاتە عەرەبی و تورکمانییەکانەوە هەبوو، بۆیە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە تەنها بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتووانی ڕاگوێزراوان دەبێت”.

ئەو بەرپرسەی توركمان ڕاشیگەیاندووە، “بڕیاری باش هەیە، کە لەلایەن لیژنەی مادەی ١٤٠ دراوە، ئەو بڕیارانەش پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کران و لەلایەن ئەوانەوە پەسەندکران، هەروەها لە بەرامبەردا بابەتەکەیان بە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت سپارد، یاساکەش وابوو داڕێژراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش سەبارەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان”.

كهیە وتیشی، “وەک ئێستا دەزانن ئێمەش لە کێشەی زەویدا دەژین. خۆپیشاندان لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەویانە بۆ خاوەنەکانیان، بەڵام تا ئێستا بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش وەك یاسا كاری پێ‌ دەكرێت و ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە، واتە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە مەگەر بە دەرکردنی یاسای نوێ سەبارەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان بێت.

دووپاتیشی كردەوە، هیوای ئێمە ئەوەیە، کە حکومەت کار بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، کە گەڕاندنەوەی مافە بۆ گەلەکەی، هەروەها حکومەتی سودانی مافی هاووڵاتیان بە تایبەتی لەم قۆناغەدا دابین بکات.

کوردەکان خراپترین دوژمنی خۆیانن
پێشت کوردەکان خراپترین دوژمنی خۆیانن
لە چەند دەوڵەتێك مانگ نەبینرا و جەژنی قوربان دواخرا
دواتر لە چەند دەوڵەتێك مانگ نەبینرا و جەژنی قوربان دواخرا
ەیوەندیدار