لەئایندەیەکی نزیکدا مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە



لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند “بەم نزیکانە مەرزەکە بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان”.

قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا دوای ئەوەی  لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە،  و باسی لەوەشکرد بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.

 

هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن ، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.

 

لە چەند دەوڵەتێك مانگ نەبینرا و جەژنی قوربان دواخرا
پێشت لە چەند دەوڵەتێك مانگ نەبینرا و جەژنی قوربان دواخرا
گەورەترین پرۆژەی بەرهەمی ماسی جێبەجێ دەکرێت
دواتر گەورەترین پرۆژەی بەرهەمی ماسی جێبەجێ دەکرێت
ەیوەندیدار