چین ٤١ مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد



رۆژی پێنجشەممە ١٥ – ٦ – ٢٠٢٣، چین ٤١ مانگی دەستکردی  لەڕێگای یەک مووشەکەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

 

ئاژانسی ھەواڵیی شینخوا بڵاو کردەوە؛ چین ٤١ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، بەمەش چین، ژمارەیەکی پێوانەیی لە ناردنی گەورەترین کۆمەڵەی مانگە دەستکردەکانی بە یەکجار بۆ بۆشایی ئاسمان تۆمارکرد.

 

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە؛مانگە دەستکردەکان لە رێگای مووشەکی(Long March-2D Y88) رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون، کە مانگە دەستکردەکان لە خزمەتگوازرییەکانی بازرگانییدا بۆ ھەستکردن لە دووری و لێکۆڵینەوە لە تەکنەلۆجیا پەیوەندیدارەکان لەوبارەیەوە بەکاردەھێنرێن.

 

ئەمە ٤٧٦ھەمین جارە، چین مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

 

مانگە دەستکردەکان کاتژمێر ١٣:٣٠ بە کاتی ناخۆی چین لە بنکەی مانگی دەستکردی تای یوەن، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

ناتۆ: “ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی”
پێشت ناتۆ: “ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی”
سبەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات
دواتر سبەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات
ەیوەندیدار