ناتۆ: “ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی”



سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند؛ دژه‌ هێرشی سوپای ئۆکراینا بۆ سه‌ر هێزەکانی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و پێویستە پشتیوانیی سەربازی بۆ ئۆکراینا بەردەوام بێت.

 

یەنس ستۆڵتنبێرگ لە دەستپێکی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ناتۆ و ئۆکراینادا کە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسل بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

 

ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئۆکراینا لەم دواییانەدا هێرشی پێچەوانەی لە دژی رووسیا دەست پێکردووە و وتی: “ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی به‌ده‌ستهێناوه‌. پێویستە بەردەوام بین لە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی، چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا و پشتیوانییەکانمان زیاتر بکەین”.

 

ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە پاڵپشتیکردنی زیاتری ئۆکراینا دەکەن و رایگەیاند، دەیانەوێت سندوقێک پێک بهێنن بۆ دەستەبەرکردن کەرەستەی سەربازی.

 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میڵی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ئاماژەی بەوە دا ئۆکراینا لە دژه‌ هێرشی بۆ سه‌ر هێزەکانی رووسیادا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و وتی: “وەک ئەوەی چاوەڕوانی دەکەین، ئەمە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەبێت، سەرنجمان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراینا چڕکردووەتەوە”.

١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت
پێشت ١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت
چین ٤١ مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
دواتر چین ٤١ مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
ەیوەندیدار