حکومەتی هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت هەلی دامەزراندنی بۆ بەشێک لە پسپۆڕییەکانی پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونی کردەوە، دامەزراندنەکە لەڕێی ئۆنلاینەوە دەبێت و لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەبێت زۆر وریابن و ئاگاداری زانیارییەکان بن ، چونکە لەکاتی هەبونی هەڵە و کەموکورتی بۆ دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە چانسی دامەزراندنت نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ، لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەت هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی (٢٠) کەس لە کەسوکاری شەهیدی پلە یەک ( کوڕ و کچی شەهید و خوشک و برای شەهید و هاوسەری شەهید) ،بەمەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لەم پسپۆڕیانەی خوارەوە

 پسپۆڕیەکان:

  1. یاسا – بەکالۆریۆس
  2. ژمێریاری – بەکالۆریۆس
  3. ژمێریاری – دبلۆم
  4. ئای تی – بەکالۆریۆس
  5. کۆمپیوتەر – بەکالۆریۆس
  6.  کۆمپیوتەر – دبلۆم
  7.  کارگێڕی – بەکالۆریۆس
  8. کارگێڕی – دبلۆم – ئامادەیی
  9. شۆفێر – سەرەتایی
  10. کارگوزار

مەرجەکان بریتین لە :

* تەمەنی ٣٥ ساڵ بەرەو سەر نەبێت، و ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت.

* خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

* دانیشتوی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بێت .

کەسوکاری پلە یەکی شەھیدبێت (کوڕ و کچ ، ھاوسەر ، خوشک و برا) .

تێبینی/

– پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاینە. – دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕم، مافی بەشداری کردنت نامێنێ.

– بەشداربوو بەرپرسیارە لە راست و دروستی زانیاریەکان. – دەبێت بەشداربوو لەکاتی چاوپێکەوتن سەرجەم زانیاریەکانی ناو فۆرمەکە بە بەڵگەوە ئاڕاستەمانی بکات.

– ئەو خۆبەخشانەی بەبەردەوامی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وەك خۆبەخش خزمەت دەکەن مافی بەشداریکردنیان دەبێت .

– ئەو کەسەی چانسی دامەزراندنی دەبێت ، دەبێت بەڵێننامە پڕکاتەوە کە تاوەکو ٥ ساڵ داوای تەنسیب یان گواستنەوە نەکات.

ڕاشیگەیاندووە، لیستی ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لەڕێی وەزارەتمانەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی دامەزراندنیان.

لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی ٢٠٢٣/٦/٢٢ پڕکردنەوەی فۆڕم دەوەستێت.

ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردووە،
پێشت ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردووە،
لە باكووری كوردستان بەهۆی كێشەی زەوییەوە 9 كەس كوژران
دواتر لە باكووری كوردستان بەهۆی كێشەی زەوییەوە 9 كەس كوژران
پەیوەندیدار