لە باكووری كوردستان بەهۆی كێشەی زەوییەوە 9 كەس كوژران



ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی دروستبوونی شەڕ بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە قەزای بیسمیل لە پارێزگای دیاربەکر گیانیان لەدەستدا گەیشتە 9 کەس.

ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو) بڵاویكردەوە، ئەو مشتومڕەی لەنێوان دوو خانەوادە لە گوندی سەرچەلەر دروست بوو دواتر سەری کێشا بۆ شەڕ و بەکارهێنانی چەک.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وێرای تەواوی هەوڵەکان نەتواندرا گیانی یەکێک لەو بریندارانە ڕزگار بکرێت و لە نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر گیانی سپارد.

بەو پێیە لە ئاکامی شەڕەکەدا 9 کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەیش بریندار بوون.

تیمەکانی جەندرمە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان لە گوندەکە گرتە بەر و برینداربووان لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە لە گوندەکەوە گوازرانەوە شار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

حکومەتی هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت حکومەتی هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار