حکومەتی عێراق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا دەگرێت



دەستەی دەروازە سنوور یەکان ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر ٦ کۆنتێنەر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کە هاوردەی عێراق کراون

 

لە بەیاننامەکەی ئەو دەستەیەدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنامە عێراقییەکان ناردووە  تێیدا هاتووە کە توانیویانە، بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی کارمەندان و هەوڵە هەواڵگرییەکانیان لە بەندەری ئوم قەسر ، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە بەدەستمان هێناوە بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر ، توانیمان دەست بگرین بەسەر (6) کۆنتێنەر کە (ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە خوار مۆدێل ڕێگەپێدراو)ی تێدابوو .

 

و ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەیەک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارکردن پێکهێنرا، تۆمارێکی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتیش ڕێکخرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کرا”.

ماوەیەک لەمەوبەر لەسنووری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پاریزگای سلێمانی بەشێوەیەکی یاسایی بڕیاری دەست بەسەردا گرتنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان دراو جەند ڕۆژێک لەمەوبەر

ئومێد کوردی، نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، لە ڕونکردنەوەیەکدا وتی  نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل گیراون و لە رۆژی پێنج شەممەوە ئەم هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنە دەستیپێکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 55 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی هەیەو ڕۆژانەش ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردە دەکرێت.

مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر گواستنەوەی میلاك بۆ سەر بەغدا ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر گواستنەوەی میلاك بۆ سەر بەغدا ڕاگەیاند
فەڕەنسا چاوی لەسەر گیرفانی کۆچبەرە خانەنشینکراوەکانە
دواتر فەڕەنسا چاوی لەسەر گیرفانی کۆچبەرە خانەنشینکراوەکانە
پەیوەندیدار