مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر گواستنەوەی میلاك بۆ سەر بەغدا ڕاگەیاند



مامۆستایانی ناڕازی لە كەركوك ڕایدەگەیەنن، كە لایەنێکی كوردی لە پەرلەمانی عێراق دەستی هەبووە لەوەی بڕگەی گواستنەوەی میلاكی مامۆستایانی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ سەر بەغدا لاببرێت.

مامۆستایانی ناڕازی لە كەركوك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتییان خوێندنەوە و ڕایانگەیاند، كە نزیكەی 5 لایەنی كوردی لە بەغدا فراكسیۆنیان هەیە و هەموویان دەڵێن: لەگەڵ بڕگەی گێڕانەوەی میلاكی مامۆستایانی ناوچە جێناكۆكەكانین بۆ سەر وەزراەتی پەروەردەی بەغدا.

ڕاشیانگەیاند، ئەی خێرە لایەنی كوردی هەبووە بە ڕێككەوتنی سیاسی ژێربەژێر دەستی هەبووە لەوەی ئەو بڕگەیە نەخوێندرێتەوە و ئەو پرسە سەرنەگرێت؟

ئاشكراشیان كرد، كە بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو لایەنە هەیە و هیواخوازین خۆیان بێن ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر هۆكاری ئەوەی نەهێڵدرێت ئەو بڕگەیە دەنگ بهێنێت.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان لە كەركوك بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دژی مافەكانی فەرمانبەران بۆ گڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە و گواستنەوەی مامۆستایانی ناوچە دابڕێنراوەكان و دانەمەزراندنی یەكەمەكان ڕوویدا، كارێكی مەترسیدارە و دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵوێستیان هەبێت لەو هاوپەیمانییەی ئەنجامیان داوە.

وتیشی، “دەبێت دەسەلاتداران واز لەو پەرتەوازەییە و موزایەداتە بهێنن و بێ‌ هەڵوێست نەبن، چونكە كارەساتە بۆ داهاتوو، هەروەها وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێت هەڵوێستیان هەبێت و ناكرێت لەناو هۆڵی پەرلەمان نەیانهێشتووە پێشنیارەكانی گواستنەوەی خوێندنی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان بخوێندرێتەوە”.

 

عێراق دەیەوێت کەمپی ئەلهۆڵ دابخات
پێشت عێراق دەیەوێت کەمپی ئەلهۆڵ دابخات
حکومەتی عێراق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا دەگرێت
دواتر حکومەتی عێراق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا دەگرێت
ەیوەندیدار