دوو تۆن میوەی خراپبوو لەناوبرا



ئەمڕۆ لە عەلوەی سلێمانی دەستبەرسەر تۆنێک و ٢٥٠ کیلۆگرام میوەی خراپبوودا گیرا، کە بڕیاربووە بفرۆشرێت.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا بۆ عەلوەی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر تۆنێک و ٢٥٠ کیلۆگرام میوەی خراپبوو.

میوەکان پێکاتوون لە ئەنەناس، سێو، لیمۆ وهەنگی دنیا، کە کەڕوویان کردووە، شیاوی خواردن نەبوون، بەڵام دانرابوون تا بفرۆشرێت.

هاوکات دوێنێش دەست بەسەر ٨٥٠ کیلۆگرام گێلاس و هەرمێی خراپبوودا گیرا، سەرجەم ئەو بڕەی دەستی بەسەرداگیرابوو لەناوبرا.

وێستگەی ئاوی قورسی دهۆک مانگانە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو خاوێن دەکاتەوە
پێشت وێستگەی ئاوی قورسی دهۆک مانگانە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو خاوێن دەکاتەوە
کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە
دواتر کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە
ەیوەندیدار