کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە



پەڕلەمانتارێکی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت؛ ئەمڕۆ برگەی گەرانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەخەینە دەنگدانەوە، بەڵێنـێکە داومانـە بەخودا و خەڵکمان دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵمان چەسپاند، ئەمڕۆش مــافی خوراوی خەڵکمان دەگڕێنینەوە

‏‎

‏‎د. بڕیار ڕەشید، پەڕلەمانتاری یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی؛ کە ئەمرۆ بودجە پەسەندکرا ‏‎واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ مووچە دەدرێت بە هاووڵاتیان وەک هەموو پارێزگاکانی عێراق.

‏‎

‏‎ئەو پەڕلەمانتارە دەڵیت؛ دوا دەرفەتە ئەمڕۆ لە بەردەم هەموو لایەنە کوردیەکان واز لە ئینکاری سیاسی بهێنن و پشتیوانی داواکاریەکەی یەکێتی بن لە گەرانەوەی پاشەکەوتی مووچە، هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی کوردستان لە ڕابردودا نارەحەتی زۆریان چەشتوە ئەگەربێت و هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت ئەوا لە داهاتودا بە دڵنیایەوە هاووڵاتیان سزایان دەدەن.

 

‏‎ د بریار رەشید، ئەوەشی نووسیوە؛ “ئەمڕۆ پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە، خۆ ئەگەر لایەنە کوردییەکانی تر وەک دوێنێ بیانوی جۆراو جۆر بۆ رێکەوتنی ژێر بەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەڵمان نەبن، ئەوە هەر پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە.

دوو تۆن میوەی خراپبوو لەناوبرا
پێشت دوو تۆن میوەی خراپبوو لەناوبرا
سوودانی سەردانی میسڕ دەکات
دواتر سوودانی سەردانی میسڕ دەکات
ەیوەندیدار