وێستگەی ئاوی قورسی دهۆک مانگانە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو خاوێن دەکاتەوە



وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە پارێزگای دهۆک، كە ڕووبەرەکەی ٢٠ دۆنم زەوییە و بە گوژمەی ملیۆنێک دۆلار كەوتووەتە كار، ئێستا مانگانە زیاتر لە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنێت.

 

لەبارەی پێکهاتەی ئەم وێستگەیەوە، ئەشواق زەنوون، بەڕێوەبەری وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە پارێزگای دهۆک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی وتووە: “وێستگەکە بە سرووشتی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێک کار دەکات و مانگانە زیاتر لە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو وەردەگرێت”.

 

لەبارەی بەرهەمی ڕۆژانەی وێستگەکەوە، ئەشواق زەنوون، ئاماژەی بەوەکردووە: بەرهەمی ڕۆژانەیان ٣٠٠ مەتر سێجا ئاوە، ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە ٣٠ بۆ ٤٠ تانکەر ئاوی قورسی ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆکیان بۆ دێت، پاشان بە کۆمەڵێک قۆناخ و بەشێوەیەکی زانستی، چارەسەری دەکەن.

 

وێستگەکە، گەورەترین وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورسە لە هەرێمی کوردستان و کاریگەریی لەسەر زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی دەبێت.

وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە پارێزگای دهۆک، لە ساڵی ٢٠١٩ دروستکراوە، ڕووبەرەکەی ٢٠ دۆنم زەوییە و گوژمەکەشی ملیۆنێک دۆلارە، ئاوە پاککراوەکەی ئەم وێستگەیە، دەتوانرێت بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سوودی لێ وەربگیرێت، هەروەها دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی.

چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن
پێشت چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن
دوو تۆن میوەی خراپبوو لەناوبرا
دواتر دوو تۆن میوەی خراپبوو لەناوبرا
ەیوەندیدار