ئاژانسی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دەدات



سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی بۆ وزەی ئەتۆم، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی رایگەیاند، دوای تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا لە ناوچەی خێرسۆن لە ئۆکراینا، کەمبوونەوەی ئاستی ئەو ئاوەی کە بۆ ساردکردنەوەی ریاکتۆرەکانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بەکار دەهێندرێت، بەردەوامە.

 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی بۆ وزەی ئەتۆم لە راگەیەندراوێکدا هەڵسەنگاندنی سەرۆکی ئاژانسەکە، گرۆسسی سەبارەت بە دوایین دۆخی وێستگە ئەتۆمییەکە و کارەساتی دوای تەقاندنەوەی بەنداوەکە، خستووەتەڕوو.

 

گرۆسسی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاژانسەکە بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرفتانەی کە بەهۆی تەقاندنەوەی بەنداوەکەوە دروست بووە، هاوکارییەکی گرنگ پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات، رایگەیاندووە کە ئاستی ئاوی بەکارهێندراو بۆ ساردکردنەوەی ریاکتۆرەکانی وێستگەی زاپۆریژییا بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە”.

 

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی ئاشکرای کردووە کە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هەفتەی داهاتوو سەردانی ئۆکراینا دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئاژانسەکە پشتیوانیی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات و رایگەیاندووە کە ئەوان لە سەرەتای جەنگەکەوە پشتگیری لە رێگریکردن لە کارەساتی ئەتۆمی دەکەن و بەشداری دەکەن لە ساڕێژکردنی ئەو برینانەی کە بەهۆی کارەساتی بەنداوەکەوە دروست بوون.

 

گرۆسسی ئاماژەی بەوە داوە لەکاتێدا دۆخی وێستگە ئەتۆمییەکە خۆی لەخۆیدا مەترسیدار بوو، دوای تەقاندنەوەی بەنداوەکە دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە. هاوکات تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، ئاستی ئاو کە لەم بەنداوەوە بۆ ساردکردنەوەی ریاکتۆرەکانی وێستگەی زاپۆریژییا دابیندەکرێت، لە هەر کاتژمێرێکدا پێنج سانتیمەتر کەمی کردووە.

 

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم روونی کردەوە کە لە ئێستادا دەتوانرێت ئاو بخرێتە ناو ریاکتۆرەکانەوە تا ئاستی ١١ مەتر یان کەمێک کەمتر، ئاماژەی بەوەش دا کە هێشتا پێشبینی نەکراوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە لە چ ئاستێکدا دەوەستێت.

ئینزاگی: نائومید بووین، بەڵام سەربەرزین
پێشت ئینزاگی: نائومید بووین، بەڵام سەربەرزین
ئەمریکا و سعوودیە مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا
دواتر ئەمریکا و سعوودیە مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا
ەیوەندیدار