ئینزاگی: نائومید بووین، بەڵام سەربەرزین



راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، سیمۆنی ئینزاگی دەڵێت: ”پێویستە سەرمان بەرز راگرین، هەرچەندە، ئەمە ئەنجامێک نییە کە بیخوازین، بەلای ئێمەوە بێئومێدییەکی زۆرە،  مانچێستەر سیتی یارییەکی نایابی کرد، ئێمەش باش یاریمان کرد، شایەنی ئەم ئەنجامە نەبووین”.

ئینزاگی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی دۆڕانی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تووشی نائومێدی بوون، بەڵام پێویستە سەریان بەرز راگرن.

دوای دۆڕانی یانەکەی بە ئەنجامی ١-٠ بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئینزاگی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ”پێویستە سەرمان بەرز راگرین. بێگومان پەشیمانیشین، ئەمە ئەنجامێک نییە کە بیخوازین، بەلای ئێمەوە بێئومێدییەکی زۆرە، ئەم ئێوارەیە مانچێستەر سیتی یارییەکی نایابی کرد، ئێمەش باش یاریمان کرد، شایەنی ئەم ئەنجامە نەبووین”.

ئینزاگی سوپاسی هاندەرانی یانەکەی کرد و، رایگەیاند: ”بە هاتنیان بۆ ئێرە، ساتێکی خۆشیان بۆ دروست کردین، بەشکردنی ئەم جامە لەگەڵ هاندەرانی ئینتەردا نایاب دەبوو، بەڵام ئەوەی  شایەنی بوو، مانچێستەر سیتی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا من یاریزانانم ناگۆڕمەوە بە کەس”.

هەروەها ئینزاگی باسی لەوە کرد کە لە کەشوهەوایەکی لەم شێوەیەدا یاریکردن ئاسان نییە و، پێویستە ئەنجامەکە پەسەند بکەن و بەردەوامبن لەسەر رێگاکەیان.

ئینزاگی پیرۆزبایی لە هاوپیشەکەی گواردیۆلا کرد و رایگەیاند: ”مانچێستەر سیتی یانەیەکی پاڵەوانی جیهانە، لە یاری کۆتاییدا زۆر جوان یارییان کرد”.

پەلامارێکی خوێناوی بۆ سەر کەرکوک ئەنجامدرا
پێشت پەلامارێکی خوێناوی بۆ سەر کەرکوک ئەنجامدرا
ئاژانسی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دەدات
دواتر ئاژانسی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار