ئەمریکا و سعوودیە مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا



سعوودیە رایگەیاند، مانۆڕێکی ئاسمانیی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام داوە.

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئامانج لە مانۆڕەکە “بەرزکردنەوەی توانای سەربازی” بووە.

لە مانۆڕەکەدا وێڕای بەکارهێنانی تەقەمەنی راستەقینە، فڕۆکەی ستراتیجیی بۆمبارانکردنی دوورمەودا لە جۆری B-1 Lancer و فڕۆکەی جەنگیی F١٥ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەشدار بوون.

رۆژی ٣٠ی ئایاریش، مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش بە ناوی “ئیرادەی هەڵۆ ٢٣” لە سعوودیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمریکا بەڕێوە چوو.

هەروەها لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢دا، مانۆڕی سەربازیی کەنداو بە ناوی “ئیرادەی هەڵۆ ٢٢” بەڕێوە چوو.

ئاژانسی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دەدات
پێشت ئاژانسی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دەدات
مەشهەد، ئەو شارەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر دەکات
دواتر مەشهەد، ئەو شارەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر دەکات
ەیوەندیدار