مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند



ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هۆشداری دەدات لە لابردنی بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و ڕایدەگەیەنێت، كە بەدواداچوون بۆ چەسپاندنی دەكەن.

ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق كارێكی یاساییە و دژی هەر دەستكاری و لادانێكین لەلایەن هەر فراكسیۆنێكەوە بێت.

ڕاشیگەیاند، گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە مافی مووچەخۆرانە و دەستخۆشی لە هەر فراكسیۆنێك دەكەین، كە پشتگیری دەكات.

وتیشی، “بەدواداچوون دەكەین بۆ چەسپاندنی ئەو بڕگەیە و گێڕانەوەی ئەو مافەە بۆ مووچەخۆران”.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “بە گوێرەی بڕگەی دووەم لە ماددەی 12ی یاسای بودجە کە دوێنێ ئەو ماددەیە پەسەندکرا، تەرخانکراویی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگەی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ تەواوی ساڵی 2023 دەکاتە (10 ترلیۆن و 867 ملیار دینار)،  مانگانە دەکاتە بڕی 906 ملیار دینار، ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر تەواوی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەوانە بکرێت و هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات”.

بە هەوڵی بەشێكی پەرلەمانتارانی كورد و عەرەب لە بەغدا، بڕگەیەك بۆ گێڕانەوەی مانگانەی 10%ی مووچەی پاشەكەوتكراو بۆ فەرمانبەران جێگیر كرا، بەڵام دوێنێ‌ لە ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری چەند حزب و فراكسیۆنێكدا و دوور لە خواستی مووچەخۆران ئەو بڕگەیە لابرا و ئەوەش ناڕەزایی بەشێكی پەرلەمانتاران و كۆی مووچەخۆرانی لێكەوتەوە.

ڕەنگی چاوەکانت دەتوانێت چی بڵێت دەربارەی تۆ و ڕەچەڵەکت
پێشت ڕەنگی چاوەکانت دەتوانێت چی بڵێت دەربارەی تۆ و ڕەچەڵەکت
“ئۆتۆمبێلێك دەبێت بە سەدان پارچەوە”
دواتر “ئۆتۆمبێلێك دەبێت بە سەدان پارچەوە”
ەیوەندیدار