“ئۆتۆمبێلێك دەبێت بە سەدان پارچەوە”



وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕۆژێك لە ڕۆژان گرانبەها و گەنجانە بووە و خاوەنەكەی دڵی بە لێخوڕینی خۆش بوو، بە چاوتروكانێك خاوەنەكەی و ئۆتۆمبێلەكەش نەمان.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کۆی ئەو پارچە شکاوانەی ئۆتۆمبێل، ڕۆژێک لەڕۆژان ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای گەنجانە بوو، لەشەقامیش خاوەنەکەی دڵی بەلێخوڕینی خۆش بوو، بەڵام بەچاوتروکانێک خاوەن و ئۆتۆمبێلەکە نەمان.

ڕاشیگەیاند، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتری، لەبەشی کۆتایی شەقامەکە لەلای کەسنەزان، دۆخێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و لێخوڕین بەخێرایی لەڕادەبەدەر سەرجەم بەربەستەکانی کۆتایی شەقامی لەتاسە پلاستیکی و خۆڵ و کۆنکریت و هێمای هاتووچۆ وشتی تری بڕی و گەیشتە دەرەوەی شەقام ئینجا وەستا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدەرەنجامی ڕووداوەکەش بەداخەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە بوو بەسەدان پارچە، بەشێوەیەک کە نەدەناسرایەوە.

 

مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕەنگە بدرێتە دادگا
دواتر بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕەنگە بدرێتە دادگا
ەیوەندیدار