جیڕاد ڕۆمێرۆ: داهاتووی میسی نادیارە



میسی دەبوو ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی بدات، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت میسی لە یانەی ئینتەر میامی نزیک بووەتەوە.

بەپێی قسەکانی چەند دوو ڕۆژی ڕابردووی باوکی میسی، دەبوو میسی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتای بدات.

میسی گومانی لە پێشکەشکردنی گرێبەست لەلایەن بەرشەلۆنە هەیە، ترسی دووبارەبوونەوەی ڕووداوی ساڵی ٢٠٢١ هەیە.

جیراد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنووسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوێنێ چەند سەرچاوەیەک لە ئینتەر میامی پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە ڕێککەوتنی یانە ئەمریکیەکە لەگەڵ میسی نزیک بۆتەوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی ڕانەگەیاندراوە.

لیۆنێل میسی شەممەی ڕابردوو کۆتا یاری لەگاڵ پاریس سانجێرمان کرد، و بە فەرمی ماڵئاوای لە یانەکە کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ بریارێکی لە بارەی داهاتووە نەداوە.

 

 

عەبدولـلەتیف رەشید: “ھەر دواخستنێکی بوودجە رێگرییە لە حکوومەت و زیان بە ھاووڵاتی دەگەیەنێت”
پێشت عەبدولـلەتیف رەشید: “ھەر دواخستنێکی بوودجە رێگرییە لە حکوومەت و زیان بە ھاووڵاتی دەگەیەنێت”
ئاژەڵدۆستان: ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە
دواتر ئاژەڵدۆستان: ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە
ەیوەندیدار