ئاژەڵدۆستان: ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە



ئاژەڵدۆستان دژی خراپی و بێ خزمەتی شڵتەری ئاژەڵانی بێلانە گردبووەنەوە، ڕایانگەیان ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە.

ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئاژەڵان و ئاژەڵدۆستان لەبەردەم شەڵتەری ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی گردبوونەوە، شادی عەلی سەرۆکی ڕێکخراوی هانای ئاژەڵان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەو سەگانە لە شوێنەکانی خۆیان دەردەکرێن و دەهێنرێنە ئەم شەڵتەرە، بەڵام شەڵتەرەکە شوێنێکی نەگونجاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد شەڵتەرەکە وەک زیندانێکە، ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ سەگ مرداردەبنەوە، دۆخیان زۆر خراپە، گۆشتی ژەهراویان پێدەدرێت.

 

 

جیڕاد ڕۆمێرۆ: داهاتووی میسی نادیارە
پێشت جیڕاد ڕۆمێرۆ: داهاتووی میسی نادیارە
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە کورسی پارالێڵ زیادبکات
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە کورسی پارالێڵ زیادبکات
ەیوەندیدار