لە پێناو ئەندام بوون لە ناتۆ، سوید “مەرجێکی تورکیا”ی جێبەجێکرد



ڕۆژنامەیەکی سوێدی، بڵاویکردووەتەوە، دادگای باڵای ئەو وڵاتە سکاندیناڤییە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕادەستکردنەوەی لایەنگرێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تورکیا، لە بڕیارێکدا کە مەرجێکی گەورەیە کە ئەنقەرە بۆ پەسەندکردنی پەیوەستبوونی ستۆکهۆڵم بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ داینابوو.

 

ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت لە ژمارەی  ڕۆژی سێشەممە ٦ – ٦ – ٢٠٢٣ بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ملدانی تورکیا بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ بەرامبەر داواکارییەک، گڵۆپی سەوزی باڵاترین دەزگای دادوەری سوید، بۆ رادەستکردنی چالاکوانێکی کورد بووەتە بابەتی گەرمی رۆژ  .

 

ئەگەر حکومەتی سوێد، بڕیاری ڕادەستکردنەوەی ئەو داوکراوە بدات، دەبێتە یەکەم لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لەلایەن ستۆکهۆڵمەوە ڕادەستی ئەنقەرە بکرێت.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، داواکراوە کوردەکە، تەمەنی ٣٥ ساڵەو لە ساڵی ٢٠١٤ لە تورکیا سزای زیاتر لە ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

 

دوای ئەوەی مۆڵەتی ئازادکردنی مەرجداری پێدراوە، ئەو کەسە ڕووی لە سوێد کردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ستۆکهۆڵم لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا لەسەر داوای داواکاری گشتیی تورکیا، ڕێگرییان لێکرد، کە دەیانویست ناچاری بکەن ماوەی سزاکەی لە پشت مێزی دادگا تێپەڕێنێت.

 

بەڵام ئەو کەسە دەڵێت، بەهۆی پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەکرێتە ئامانج.

 

بەپێی یاسایەکی نوێ کە لە ١ی حوزەیرانەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوێد، “تێوەگلان لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” بە تاوان دەزانێت و بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کە مەرجێکی سەرەکی تورکیایە بۆ پەسەندکردنی ستۆکهۆڵم بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ.

 

ڕۆژی یەکشەممە، ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، داوای لە تورکیا کرد ناڕەزایەتییەکانی بەرامبەر سوێد هەڵبگرێت، کە “پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە” و “بە زووترین کات” پەیوەستبوونی ئەو وڵاتە سکاندیناڤییە بە هاوپەیمانییەکەی تەواو بکات.

 

تورکیا ماوەی ١٣ مانگە ڕێگری لە چوونە ناوەوەی سوید دەکات بۆ ناتۆ، بە بیانووی نەرمی ستۆکهۆڵم لەگەڵ ئەو چالاکوانە کوردانەی کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی مافی پەنابەرییان پێدەدات.

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە
زێلێنسکی،  هاوپەیمانەکانمان دەزان کیێڤ چی پێویستە
دواتر زێلێنسکی، هاوپەیمانەکانمان دەزان کیێڤ چی پێویستە
ەیوەندیدار