ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باس لە پڕۆژە یاسای بودجە و ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدات، چوار تەوەری سەرەکی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

تەوەری یەکەم لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانە، هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە بۆ دەرەوە.

لە تەوەرەی دووەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنەوەی کۆدی بیناسازی لە هەرێم و ڕێنماییەکانی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆماری ئەلیکترۆنی موڵکەکانی دەوڵەت دەبێت.

تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنە لەبارەی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبێلی بێخاوەن و چەکی بێمۆڵەت.

لە تەوەری چوارەمیشدا لەبارەی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان لە دەرەوەی شار و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەبێت.

 

 

گەراجەکانی چاڤیلاند بەهۆی گرانی دادەخرێن
پێشت گەراجەکانی چاڤیلاند بەهۆی گرانی دادەخرێن
لە پێناو ئەندام بوون لە ناتۆ، سوید “مەرجێکی تورکیا”ی جێبەجێکرد
دواتر لە پێناو ئەندام بوون لە ناتۆ، سوید “مەرجێکی تورکیا”ی جێبەجێکرد
ەیوەندیدار