زێلێنسکی، هاوپەیمانەکانمان دەزان کیێڤ چی پێویستە



 

سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند، ئۆفەرێکی “جددی و بەهێز”یان لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە پێگەیشتووە کە ئامادەن فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ کیێڤ دابین بکەن و چاوەڕێی کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکانیان دەکەن.

 

بەپێی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکردووە، “هاوبەشەکانمان دەزانن چەند فڕۆکەمان پێویستە، لە ئێستاوە لێکتێگەیشتنێک لەبارەی ژمارەی فڕۆکەکان لەگەڵ هەندێک لە هاوبەشە ئەوروپییەکانمان لەئارادایە و  ئۆفەرێکی “جددی و تۆکمەیە”.

 

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا کیێڤ چاوەڕێی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات، لەنێویاندا “رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا”.

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا مانگی ڕابردوو بە سەرکردەکانی گروپی حەوتی ڕاگەیاند، واشنتۆن پاڵپشتی لە پرۆگرامە هاوبەشەکانی مەشق و ڕاهێنان دەکات کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ فڕۆکەکانی ئێف ١٦ ڕێکدەخرێن، بەڵام جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەکانی واشنتۆن نییە.

 

زێلێنسکی لە مێژە داوا دەکات، کە فڕۆکەی ئێف ١٦ بۆ وڵاتەکەی دابین بکرێت و دەڵێت؛ بەکارهێنانی فڕۆکەوانی ئۆکراینی بۆ ئەوان دەبێتە پشتڕاستکردنەوەیەکی جیهانی کە لەشکرکێشی ڕووسیا بە شکست کۆتایی دێت.

 

لای خۆشیەوە بەرپرسانی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، دەکرێت دەستکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی دروستکراوی ئەمەریکا بکرێت بۆ هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی و هۆشداریشیاندا لەوەی دابینکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ کیێڤ، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.

لە پێناو ئەندام بوون لە ناتۆ، سوید “مەرجێکی تورکیا”ی جێبەجێکرد
پێشت لە پێناو ئەندام بوون لە ناتۆ، سوید “مەرجێکی تورکیا”ی جێبەجێکرد
دەزگای دەرمانی ئەوروپا؛ کۆرۆنا هێشتا مەترسییە
دواتر دەزگای دەرمانی ئەوروپا؛ کۆرۆنا هێشتا مەترسییە
ەیوەندیدار