ئیبراهیمۆڤێج: ماڵئاوا تۆپی پێ



دوای ٢٤ ساڵ یاریکردن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە فەرمی وازی لە یاریکردن هێنا.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، سێی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ لە شاری مالمۆ لە سوید لە دایکبووە، لە ساڵی ۱۹٩٩ لەگەڵ یانەی مالمۆ ئێف ئێف یاریکردنی دەستپێکردووە، دوای دوو ساڵ ڕویکردووەتە یانەی ئەیاکس لەوێ ناوبانگی وەک یەکێک لە بەهێزترین یاریزانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا، پاش دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی واژۆکرد.

لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا یانەی یۆڤانتۆس دابەزی بۆ پلە دووی خولی ئیتاڵی، بۆیە ڕوویکردە ئینتەر میلان و سێ نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەستهێنا، ناوبانگێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، لە هاوینی ۲۰۰۹ بە یەکێک لە گرانترین گواستنەوەکانی جیهان چووە بەرشەلۆنە، دوای تەنها وەرزێک گەڕایەوە و پەیوەندی بە ئەیسی میلانی ئیتاڵی کرد.

چووەتە چەند یانەیەکی دیکە، پاریس سانجێرمان و مانچستر یۆنایتد، گەلەتەسەرای، بەڵام لە کۆتایدا گەڕایەوە ئەیسی میلان و کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هێنا.

زڵاتان ئیبراهیمۆفێج لە ژیانی وەرزشیدا ٣٤ نازناوی بردووەتەوە، ٨٦٦ یاریکردووە، توانیویەتی ٥١١ گۆڵ و ٢٠١ گۆڵ دروستبکات.

هەڵبژاردەی سوید لە توانای یاریزانەکە بێبەش نەبووە، لە کۆی ١٢٢ یاری ٦٢ گۆڵی تۆمارکردووە.

زڵاتان بە لێدوانە سەیرەکانی ناسراوە، هێرشبەرێکی بە توانا و بەهرەدار بووە، لێدانی بەهێزی مەودا درێژ و تەکنیکێکی نایابی لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ هەبووە.

 

مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تێکدرا
پێشت مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تێکدرا
ئامارەکانی ماددەی هۆشبەری عێراق مەترسیدارن
دواتر ئامارەکانی ماددەی هۆشبەری عێراق مەترسیدارن
ەیوەندیدار