دوای ١٤ ساڵ، کەریم بنزیما، بای بای



ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی ڕیال مەدرید، ڕۆیشتنی کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی لە تیپەکەی ڕاگەیاند.

 

یانەکە لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، سەبارەت بە ڕۆیشتنی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە تیپەکە ڕایگەیاندووە، لەگەڵ کەریم بنزیما کاپتنی مێرەنگی ساتە نایاب و لەبیرنەکراوەکان بە زیندوویی دەهێڵنەوە و لەمەودوا ئەرکەکانی ناوبراو وەک یاریزانێک لە یانەکەمان کۆتایی پێدەهێنین.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت سوپاسگوزاری خۆی و هەموو سۆز و خۆشەویستییەکی بۆ کەریم نیشان بدات کە بەڕاستی یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانمان.

 

کەریم بنزیمە لە وەرزی ٢٠٠٩ لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە، پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد.

 

بنزیما بە دووەم خاوەن زۆرترین تۆماری گۆڵ لە مێژووی ڕیال مەدرید هەژمار دەکرێت و خاوەنی ٥ جامی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و 4 جامی خولی ئیسپانیایە لەگەڵ یانەی شاهانە.

 

ئەستێرە فەڕەنسییەکە وەرزی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێنا، دوای پیشکەشکردنی ئاستێکی سەرسوڕهێن بەدرێژایی وەرزەکە، کە وایکرد نازناوی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی بەدەستبهێنێت.

دادگا سزای ئەو پیاوەی دا، کە ژنەکەی سوتاند
پێشت دادگا سزای ئەو پیاوەی دا، کە ژنەکەی سوتاند
نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
ەیوەندیدار