باندێكی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپی كردن دەستگیركران



هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سێ) تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە هەوڵیاندابوو خوێندكاران فریو بدەن، كە پرسیاری پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی دەفرۆشن بە ڕێگای مامەڵەی ئۆنلاین .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش دەستكەوتنی زانیاری لەسەر فرۆشتنی ئامێرەكانی ( قۆپیكردن ) و تێكدانی دەرونی خوێندكاران و فریودانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، كە پرسیاری پۆلی 12ی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەفرۆشن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ماوەیەكی كورتدا زانیاری پێویست بەدەستهات بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان.

ڕاشیگەیاندووە، سەرئەنجام توانرا گروپێكی ( ٣ ) كەسی دەستگیربكەن، كاریان فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردن بووە و دەستگیرا بەسەر چەند ئامێر و كەرەستەی قۆپیكردن وەك :
_ ئامێری پەیوەندیكردنی (بێ سیم) بە شێوەی شاراوە لە جلوبەرگی ژێرەوەی پیاوان و ژنان دانرابوون.
_ بیستۆك (سەماعە ).
_ قەڵەم جافی قۆپی كردن.
_ ئامێری پشكنین.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تۆمەتباران پێكهاتوون لە ( ش ، ع ، ڕ ) ، ( ە ، م ، ح ) ، ( ش ، ف ، ك ) تەمەنیان لە نێوان ٢٠ – ٢٥ ساڵدایە، دانیشتوی هەرێمی كوردستانن، تۆمەتباران ئامێرەكانیان لە ناوەڕاست و باشوری عێراق هێناوە و هەوڵیانداوە لە ڕێگای (ئۆنلاین )ەوە ئامێرەكانیان ساغبكەنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە سەرجەم خوێندكاران، هۆشیاربن و فریو نەدرێن بەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی پۆلی (١٢) دەكرێت هەروەها بەدووربن لەهەر ئامێرێكی قۆپیكردن، لە پێناو بە دیهێنانی كەشێكی ئارام و تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتوو.

لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش و تۆمەتبارێک سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون
پێشت لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش و تۆمەتبارێک سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون
ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە بوو بە شین و 49 قوربانی لێ كەوتەوە
دواتر ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە بوو بە شین و 49 قوربانی لێ كەوتەوە
ەیوەندیدار