ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە بوو بە شین و 49 قوربانی لێ كەوتەوە



ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ئەنجامی فڕێدانی دوو بۆمب و تەقەکردن لە ئاهەنگێکی بووکێنی لە شارۆچکەی مشریفە لە حومس، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون، هەندێکیان برینەكەیان سەختە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: “پۆلیسی ناحیەی عەین ئەلنەسر لە پارێزگای حومس پێی ڕاگەیاندوون، کە دوو کەس دوو بۆمبیان فڕێداوە و تەقەیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی ئەلمشریفە كردووە، بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنەکە، لەوێ دەرکەوتووە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 کەسی دیکەش برینداربوون، هەندێکیان باری تەندروستییان سەختە”.

ڕاشیگەیاندووە، “چارەسەری بریندارەکان کراوە و کوژراوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی حومس”.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشكراشی كردووە، “لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، دوو کەس (فادی و حازم) خەڵکی گوندی ئوقەیربات دوو بۆمبیان فڕێداوە و تەقەیان لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە کردووە، بەهۆی ناکۆکی کەسییەوە، دواتر هەڵاتوون”.

باندێكی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپی كردن دەستگیركران
پێشت باندێكی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپی كردن دەستگیركران
فڕنێكی سەمون سینییه‌كانی ژه‌نگی كردوه‌
دواتر فڕنێكی سەمون سینییه‌كانی ژه‌نگی كردوه‌
ەیوەندیدار