یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە



لە ٤٨ ساڵەی ئەو حزبەدا چوار کۆنگرەیان ئەنجامداوە، بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، ساڵی ڕابردوو دیداری یەکێتی ئەنجامدرا، بافڵ تاڵەبانی بووە کەسی یەکەمی ئەو حزبە.

لەیەکەم ڕۆژی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەقا، کەمال خۆشناو، عەبدولڕەزاق فەیلی، فوئاد مەعسوم، عادل موراد و عومەر شێخ موس دروستکرا.

جەلال تاڵەبانی بووە یەکەم سکتێری حزبی یەکێتی، تا ساڵی ٢٠١٧ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا تەنها سێ کۆنگرەی یەکێتی ئەنجامدرا.

پاش کۆچی دوایی مام جەلال، ساڵی ٢٠١٩ چوارەم کۆنگرە ئەنجامدرا، کە بۆ یەکەمجار سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو کرا، بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی.

٨ی تەمموزی ٢٠٢١ مێژوویەکی دیارە لە یەکێتیدا، بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بە ژەهرخواردکردن تۆمەتبارکرد، پاش ئەو ڕووداوە گۆڕانکاری گەورە لە یەکێتیدا ڕوویدا، لە دیداری ساڵی ڕابردووی یەکێتیدا بافڵ تاڵەبانی بووە کەسی یەکەمی ئەو حزبە.

یەکێتی یەکێکە لە حزبە پێکهێنەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرباری لێبوونەوەی چەندین باڵی جیاواز، تائێستاش بەردەوامە و خاوەنی جەماوەرێکی فراوانە لە سلێمانی و زۆنی سەوز.

 

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات
پێشت مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگاداردەکاتەوە
دواتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار