وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگاداردەکاتەوە



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن.

وەزەرەتەکە داوا لە خوێندکاران دەکات کە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رۆژی(٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

بۆ دۆزینەوەی ناو و شوێنەکەت کلیک لەم بەستەرە بکە

 

یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە
پێشت یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە
کۆمسیۆنی عێراق: بەلانی کەم ١٠ مانگمان پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
دواتر کۆمسیۆنی عێراق: بەلانی کەم ١٠ مانگمان پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ەیوەندیدار