چین داوایەکی ئەمریکای ڕەتکردەوە



چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات لە پەراوێزی لووتکەیەک لە سینگاپورا ڕەتکردەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاتریک رایدەر ڕاگەیاند: “کۆماری چینی میللی داواکاریی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەرەتای ئەم مانگە داوای کردبوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی چین، لی شانگفو ئەم لە سینگاپورا کۆببنەوە”.

 

پاتریک رایدەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باوەڕی بەهێزی بەوە هەیە “بۆ ئەوەی ململانێکان سەر نەکێشن بۆ پێکدادان” پەیوەندییەکانی سوپای هەردوو وڵات بە گرنگ دەزانێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا، سزا خستنە سەر لی شانگفو لە میانی یاسای بەرەنگاربوونەوە لە ڕێگای گەمارۆ خستنە سەر نەیارەکانی ئەمریکا، نابێتە بەربەست لە بەردەم کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ ڵۆید ئۆستن.

 

لەلایەکی دیکەوە گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئەمە یەکەمجار نییە چین داواکاری وەزارتی بەرگری، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بەرپرسانی دیکەی وەزارتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە ڕەتدەکاتەوە و وتی: “لە ڕاستیدا چین لە ٢٠٢١ەوە چەندین جار داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ ئەم مەبەستە ڕەتکردووەتەوە یاخود وەڵامی نەداونەتەوە”.

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا
پێشت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا
خاوی برێنت دابەزی
دواتر خاوی برێنت دابەزی
ەیوەندیدار