خاوی برێنت دابەزی



لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٨٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٧ دۆلار و ١٠ سه‌نت تەواو کرد.

 

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٨، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا ٠،٦٦ دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و ٧٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧٢ دۆلار ٤١ سەنت فرۆشرا.

 

کەمبوونەوەی مەترسییەکان کە بەهۆی نیگەرانی لە ئەگەری جێبەجێکردنی رێککەوتنی پرەنسیپی لەلایەن ئەمریکا پەیوەندیدار بە زیادکردنی سنوورداریی قەرز سەری هەڵدابوو و نادیارییەکان لەبارەی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەس کە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی هەناردەکەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک هاتووە و کۆتایی هەفتە کۆدەبێتەوە رۆڵیان هەیە لە دابەزینی نرخی نەوتدا.

 

لەلایەکی دیکەوە وەبەرهێنەران لە نزیکەوە چاودێریی داتاکانی کەرتی خزمەتگوزاری و کەرەستەی خاوی چین دەکەن کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان.

 

ئاماژە بەوەش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٧ دۆلار و ٩٠ سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ٧٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٢٣ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٣٦ سەنت بمێنێتەوە.

چین داوایەکی ئەمریکای ڕەتکردەوە
پێشت چین داوایەکی ئەمریکای ڕەتکردەوە
سێ بکوژ دەستگیرکران
دواتر سێ بکوژ دەستگیرکران
ەیوەندیدار