کەرکووک؛ ١٥٥ هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران



شەوی ڕابردوو، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی کەرکووکی گرتەوە، ١٥٥ کەس بە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە تووشی تەنگە نەفەسی بوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک بڵاویكردەوە، بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە کە پارێزگاکەی گرتەوە، شەوی ڕابردو ١٥٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، کە لەو ژمارەیە بەشێکیان پێشتر نەخۆشی رەبۆیان هەبووە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ تیمە تەندروستیەکان بەردەوام لەئەرکدان بۆ چارەسەری پێویستی سەرجەم ئەو کەسانە کە توشی تەنگەنەفەسی بوون .

ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستی کەرکووک ، داوا لەو هاووڵاتییانەش دەکات، کە بەهۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی یان هەر حاڵەتێکی دیکە بوون یاخود ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدانەوە دەناڵێنن و ناتوانن بگەنە نەخۆشخانەکان، پەیوەندی بە ژمارە ١٢٢، بکەن و تیمەکانی فریاکەوتن سەردانی ماڵەکانیان دەکەن.

 

لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٥ – ٥ – ٢٠٢٣وە، شەپۆلێكی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەوتەی شارەزایانی كەشناسییش ئەمڕۆ كۆتایی بەو شەپۆلە خۆڵبارینە دێت.

سلێمانی؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت سلێمانی؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا
یوسف محەمەد: “کۆی دامەزراوەکانی هەرێم لەژێر پرسیاری جدیددان”
دواتر یوسف محەمەد: “کۆی دامەزراوەکانی هەرێم لەژێر پرسیاری جدیددان”
پەیوەندیدار