لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا

  • 2,101 بینین

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچەی زرارەتی لە سنوری ھەریر، پێنج کەس گیانیانلەدەستدا، کە سەرجەمیان عەرەبن.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاندووە، پیکابێک لەسەر رێگەی شێخ توراب بۆ قەندیل لە نزیک قەڵاتە جن وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە،، رووداوەکە لە سنووری ناوچەی زرارەتی لە سنووری ناحیەی ھەریر روویداوە و قوربانییەکان بە نەتەوە عەرەبن و تەرمەکانیان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی دادیی ھەولێر کراون.

حاکم قادر: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەدایە
پێشتر حاکم قادر: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەدایە
“دابەزینی دۆلار لەسەر ئێران وەستاوە”
دواتر “دابەزینی دۆلار لەسەر ئێران وەستاوە”
پەیوەندیدار