“دابەزینی دۆلار لەسەر ئێران وەستاوە”



نەبیل ئەلمەرسومی، شارەزای ئابووری جەختی لە سەختی دابەزینی نرخی کاڵا و خۆراک دوای بەرزبوونەوەی کردەوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە شاهیدی هەڵاوسانی ئابوورییە سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

مەرسومی بۆ (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە، لەو كاتەی حكومەت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری كەم كردەوە، بەڵام نرخی كاڵا و خۆراكەكان بە بەرزی مانەوە، چونكە دۆلاری هەرزان بوو ئامانجێكی ئاسانە بۆ بەقاچاخ بردنە دەرەوەی بۆ وڵاتانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ٧ مانگ، کێشەیەکی گەورە لە عێراق سەریهەڵدا، کە قەبارەی زۆری بازرگانییە لەگەڵ ئێران، بەو پێیەی ئەو وڵاتە بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات، لە کاتێکدا ئەو بڕە پارانە لەگەڵ بازرگانانی ئێرانی لە ڕێگەی بانکە ئیماراتیەکانەوە یەکلایی دەکرانەوە.

جەختیشی كردەوە، بەڵام دوای بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی، لە ڕێگەی دۆلاری کاشەوە یەکلایی بووەوە، بۆیە قاچاخچێتی و بردنەدەرەوەی دۆلار ئاشكرابوو.

سەبارەت بە مەرجی هەرزان بوونی دۆلار لە بازاڕدا دەشڵێت: “ئەگەر میکانیزمێکی نوێ بە ڕەزامەندی ئەمریکا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران جێبەجێ نەکرێت، ئەم جیاوازییە لە نرخی دۆلار بەردەوام دەبێت”.

بازاڕی عێراق دووەم بازاڕی هاوبەشی بازرگانییە لەگەڵ ئێران دوای چین، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 20%ی گەشەی سەندووە، كۆی هەناردەی ئێران بۆ کاڵای نانەوتی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ٦١ ملیۆن و ٢٨٣ هەزار تۆن بووە.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
بەنیازیت بچیت بۆ سەیران؟ كەشوهەوای سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا
دواتر بەنیازیت بچیت بۆ سەیران؟ كەشوهەوای سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار