بەنیازیت بچیت بۆ سەیران؟ كەشوهەوای سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تا كۆتایی ئەم مانگە دۆخی كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و باران و هەورەتریشقە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

سبەینێ‌ هەینی، كە پشووە و زۆرێك لە هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران دەچنە ناوچە گەشتیاری و شاخاوییەكان، بەڵام شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ هەینی 26ی ئایار، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لەکاتەکانی پاش نیوەڕۆدا ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری ناوخۆیی ئەبێت بەشێوەی تاوە بارانی کورت و ھەورە تریشقە لەھەندێ لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری ئەمێننەوە و لەھەندێ ناوچەدا بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی ١ پلە بەرزدەبنەوە و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥کم/ كاتژمێر لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە .

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان تا كۆتایی ئەم مانگە دۆخی كەشوهەوا ناسەقامگیر دەببێت و شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

“دابەزینی دۆلار لەسەر ئێران وەستاوە”
پێشت “دابەزینی دۆلار لەسەر ئێران وەستاوە”
پەرلەمانتارێك وردەكاری گران كردنی كارەبا ئاشكرادەكات
دواتر پەرلەمانتارێك وردەكاری گران كردنی كارەبا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار