لە ساڵێکدا ٧١ ملیۆن کەس لە جیهاندا  ئاوارە بوون



ڕاپۆرتێکی ناوەندی چاودێریکردنی نالەباری دۆخی ناوخۆیی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانەکانەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٧١ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

 

راپۆرتەکە کە لەلایەن ناوەندی چاودێریکردنی تێکچوونی ناوخۆیی “IDMC” و ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج (NNC) بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٧١ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان ئاوارە بوون.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناچارکراون بۆ کۆچکردن بۆ کۆچی ناوخۆیی نوێ ٦١ ملیۆن کەسن، کە هەندێکیان چەند جارێک ناچارکراون هەڵبێن، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٦٠% زیادی کردووە.

 

هۆکاری زیادبوونەکە بە زۆری بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە بووە، هەندێکیشیان بەهۆی لافاو لە پاکستان، ناکۆکییە نوێیەکان کە هێشتا لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامن و کارەساتەکان لە وڵاتانی ئەمەریکاوە بۆ زەریای هێمن، ساڵی ڕابردوو ژمارەی کۆچبەران لە ناوخۆوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨.٣ ملیۆن کەس، ئەمەش دوو هێندەی ساڵی ڕابردووترە و سێ هێندەی تێکڕای دەیەی ڕابردووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، جگە لەو ١٧ ملیۆن کەسەی بەهۆی کۆچی ناوخۆییەوە لە ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە، ٨ ملیۆن کەس ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بەهۆی لافاوە گەورەکەی پاکستانەوە، ١٦ ملیۆن و٥٠٠ هەزار کەس لە ئەفریقای باشوور ناچارکراون کۆچ بکەن، نیوەی کۆچەکە بە تایبەتی پەیوەستە بە ناکۆکییەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ئەسیوبیا، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی کۆچبەران زیاد بکات، هەروەها زیاتر لە ٧٠٠هەزار کەس ناچارکراون کۆچ بکەن بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لە ناوەڕاستی مانگی نیسان لە سودان دەستیپێکرد.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی کە ناچارکراون کۆچ بکەن تەنها لە ١٠ وڵاتدا دەژین، ئەوانیش (سووریا، ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئۆکرانیا، کۆڵۆمبیا، ئەسیوبیا، یەمەن، نەیجیریا، سۆماڵ و سودان).

 

زۆربەیان قوربانیی چەندین ساڵەی ململانێن، زۆربەی کۆچکردنی ناوخۆیی نوێ بەهۆی کارەساتی سروشتییە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٣٢.٦ ملیۆن کەس بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە ناچارکراون کۆچ بکەن، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردووتردا، ڕێژەکە بە ڕێژەی ٤٠% زیادی کردووە.

 

سەرچاوە؛ ANF

ناکۆکییەکانی نێوان دوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەردەوامە
پێشت ناکۆکییەکانی نێوان دوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەردەوامە
لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی پێکدێت
دواتر لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی پێکدێت
پەیوەندیدار