ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت کرایەوە



لە مەراسیمێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی و پارێزگاری هەولێر کرایەوە.

پاش ساڵێک لە کارکردن دواجار ئەمڕۆ، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە، سەرەتا بۆ گەشتیاری دەبێت، لە هەنگاوی دووەمدا هەوڵدەدرێت بکرێتە دەروازەیەکی بازرگانیش.

دەروازەکە بە بەشدار مەلا مستەفا بارزانی، کوڕی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرس کرایەوە.

مەلا مستەفا بارزانی وتی “ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە، ان شاء للە دەبێتە کردنەوەی دەرگای خێروبەرەکەت بۆ کورد و کوردستان”.

دەروازەی نێودەڵەتی زێت دەکەوێتە ناحیەی شێروانمەزن، لە شارۆچکەی مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

 

بەربەستە گەورەکانی بەردەم ئەردۆغان ئاشکرا کران
پێشت بەربەستە گەورەکانی بەردەم ئەردۆغان ئاشکرا کران
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق؛ پاوەربانک قەدەغەیە
دواتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق؛ پاوەربانک قەدەغەیە
ەیوەندیدار