راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە



ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی گوڵان-ی شاری هەولێر و دزیان لە ژنێکی بەتەمەن کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، دوای رووداوی هەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی گوڵان – شاری هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون و پاشان تواندرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەستبخەین.

دەشڵێت:”لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە هەر سێ تۆمەتباری روداوەکە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستگیربکرێن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگا”.

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە لایەن وەزارەتی داراییەوە
پێت زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە لایەن وەزارەتی داراییەوە
وەزیری نەوتی عێراق بۆ ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا چووە پەرلەمان
دوات وەزیری نەوتی عێراق بۆ ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا چووە پەرلەمان
پەیوەندیدار