وەزیری نەوتی عێراق بۆ ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا چووە پەرلەمان



لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر و دۆسیەی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراقی كرد.

لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار هەیبەت حەلبوسی، بە ئامادەبونی ئەندامان، میوانداری حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و بریکاری کاروباری دابەشکردنی نەوت و ئەمینداری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تەرخانکردنی بودجە بۆ ئەو وەزارەتە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023دا.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەكە ڕایگەیاندووە، باسیان لە بەهای بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنانی وەزارەتی نەوت کردوە بۆ ساڵی 2023 و ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە سەبارەت بە یەکخستنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لەگەڵ باجی ئەو کۆمپانیایانە لە ماوەی خولەکانی مۆڵەتدان کاردەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکیەکانی کۆبونەوەکە لەگەڵ وەزیری نەوت، خستنەڕوی داتا و هەنگاوەکانی تایبەت بە رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بوو.

وتوشیەتی، “لیژنەکە پاڵپشتی وەزارەتی نەوت دەکات بەو بڕە پارانەی، کە پێویستیانە بۆ بەردەوامبونی کارەکانیان و پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و تێپەڕاندنی هەمو ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەت بەتایبەتی سەبارەت بە گواستنەوە و هەناردەکردن”.

جەختیشی كردۆتەوە، “لیژنەکە میوانداری بەڕێوەبەرانی بەشی ئابوری و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیە”.

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
پێت راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
مەسرور بارزانی: هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
دوات مەسرور بارزانی: هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
پەیوەندیدار