ئایدن مەعروف؛ نابێت کورسی پێکهاتەکان بەپێی ناوچەکان دابەش بکرێت



وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی لەبارەی تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە خستەڕوو کە رۆژی دووی ئایار، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دادگای فیدراڵیی بۆ هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکان تۆماری کردووە.

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام چاودێر بووە بەسەر مافی پێکھاتەکان، بەڵام بەداخەوە کار بگاتە تۆمارکردنی داوای یاسایی دژبە پێکھاتەکان، ئەوە مایەی نیگەرانیمانە”.

وتیشی؛ نابێت دەستوەردان لە مافی پێکھاتەکان بکرێت و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنیشمان بۆ پێکھاتەکان بە سیستمی یەک بازنەیی قبووڵە.

ئایدن مەعروف دەڵێت: “دەبێت پێکھاتەکان مافەکانیان دەستەبەر بکرێت و ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییان لەسەر بابەتی ھەڵبژاردن هەیە، ناکرێت ئەم ناکۆکییە بەسەر پێکھاتەکاندا بشکێتەوە، پێویستە هەموولایەک رەچاوی ماف و داواکارییەکانی پێکهاتەکان بکات و کۆتا نەخرێتە ناو ناکۆکی و هاوکێشە سیاسییەکان”.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رەتیکردەوە کە کورسی پێکهاتەکان بەپێی ناوچەکان دابەش بکرێن و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم دابەشکردنە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر پێکھاتەکان و بۆ بەرژەوەندی سیاسیی بەکار دەھێنرێن.

 

“چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ،بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێ بکات”
پێشت “چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ،بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێ بکات”
مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
دواتر مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
ەیوەندیدار