بەڕێوەبەرایەتییەك لە هەولێر هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند



 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، 2 هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت و داوا دەكات هەركەسێك مەرجەكانی تێدایە داواكاری پێشكەش بكات.

هەلی كار (1)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەك كەس هەیە بۆ پۆستی (ڕێكخەری پرۆژەی هاوبەش) بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. دەرچوی بەشی ئینگلیزی یان ئەزمونی كاركردنی لەم بوارەدا هەبێت.

2. ئەزمونی كاركردنی لە 4 ساڵ كەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆژە.

3. ئەزمونی كاركردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.

4. زمانی كوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەكردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ ڕاییكردنی كارەكان لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەولەتیەكان.

5. نابێت داواكار هیچ پابەندیەكی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە كەرتی حكومی یان تایبەت.

6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەكان یان تاوانە ئابروبەرەكان.

7. كێشەی هاتوچۆی لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان نەبێت.

8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە بەرنامەكانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس.

9. گرێبەستەكە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.

10. موچەی مانگانەی لەلایەن ڕێكخراوی UNHCR دابین دەكرێت، بڕەكەی بەگوێرەی كارەكە دیاری دەكرێت.

11. داواكار پێویستە لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوكردنەوەكە، CV لە ڕێگای ئەم ئیمەیەلەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.

ناونیشان/ هەرێمی كوردستان/هەولێر/ 60م نزیك بەرزە پردی ئەكرەم مەنتك/ گەرەكی كۆماری/شەقامی ژمارە (341) كۆڵانی ژمارە (21).

هەلی كار (2)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەك كەس هەیە بۆ پۆستی (بەڕێوەبەری زانیاریەكان) بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. دەرچوی بەشی IT بێت یان ئەزمونی كاركردنی لەم بوارەدا هەبێت.

2. ئەزمونی كاركردنی لە 4 ساڵ كەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی زانیاریەكان و IT.

3. ئەزمونی كاركردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.

4. زمانی كوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەكردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ ڕاییكردنی كارەكان لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەولەتیەكان.

5. نابێت داواكار هیچ پابەندیەكی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە كەرتی حكومی یان تایبەت.

6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەكان یان تاوانە ئابروبەرەكان.

7. كێشەی هاتوچۆی لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان نەبێت.

8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە بەرنامەكانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس.

9. گرێبەستەكە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.

10. موچەی مانگانەی لەلایەن ڕێكخراوی UNHCR دابین دەكرێت، بڕەكەی بەگوێرەی كارەكە دیاری دەكرێت.

11. داواكار پێویستە لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی بلاوكردنەوەكە، CV لە ڕێگای ئەم ئیمەیەلەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.

ناونیشان/ هەرێمی كوردستان/هەولێر/ 60م نزیك بەرزە پردی ئەكرەم مەنتك/ گەرەكی كۆماری/شەقامی ژمارە (341) كۆڵانی ژمارە (21).

لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت
پێشت لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت
ئەحمەد داودئۆغڵو: هاوپەیمانی میللەت لەبەرچاوی خەڵك ڕوونە
دواتر ئەحمەد داودئۆغڵو: هاوپەیمانی میللەت لەبەرچاوی خەڵك ڕوونە
ەیوەندیدار