ئەحمەد داودئۆغڵو: هاوپەیمانی میللەت لەبەرچاوی خەڵك ڕوونە



 

سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە ئەحمەد داودئۆغڵو یەكێك لە بەشداربووانی هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند: “زۆر دڵخۆشم بەو كەشەی بەهۆی بەشداری چالاكانەی شەش سەرۆك پارتە بەشداربووەكەی هاوپەیمانی میللەت لە شار و شارۆچكەكان بڵاوبووەتەوە”.

ئەحمەد داودئۆغڵو لە میانی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، وەك هاوپەیمانی میللەت داكۆكی لە دابەشكردنی داهات بە یەكسانی دەكەن و نادادییەكان ناهێڵن.

ڕاشیگەیاند “زۆر دڵخۆشم بەو كەشەی بەهۆی بەشداری چالاكانەی شەش سەرۆك پارتە بەشداربووەكەی هاوپەیمانی میللەت لە شار و شارۆچكەكان بڵاو بووەتەوە، هاوپەیمانی میللەت هاوپەیمانییەتییەكی روونە لەبەرچاوی خەڵك”.

كەمال كلچدار ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە بەربژێری هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆنە كە لە شەش پارتی سەرەكی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتووە و هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی كوردیش پشتیوانی دەكات.

بەپێی ڕاپرسییەكان، بەربژێری هاوپەیمانی میللەت لە پێش بەربژێری هاوپەیمانی كۆماری دەسەڵاتدار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەك لە هەولێر هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەك لە هەولێر هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دەمامك هۆكاری مردنی كۆرپەلەیە
دواتر دەمامك هۆكاری مردنی كۆرپەلەیە
ەیوەندیدار