لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت



بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارینی بەفر لە چەند ناوچەیەكی توركیا، شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لە لوتكەی چیاكان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٣٠-٤-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم پەڵە ھەور و ھەندێک کات نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا بارانبارینی پچڕ پچڕ ئەبێت.

وتیشی، “لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەیەکی زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت ١٥ – ٣٥کم/ لە كاتژمێرێكدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو سبەی (دوو شەممە) کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە بەتەواوی دەگاتە ناوچەکانمان و بەھۆیەوە پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە لەگەڵ بەردەوامی بارانی پچڕ پچڕ لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا و بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا.

 

داعش دوو هاووڵاتی كورد دەڕفێنن و یەكێكیان دەكوژێت
پێشت داعش دوو هاووڵاتی كورد دەڕفێنن و یەكێكیان دەكوژێت
عێراق، لە پلەبەندی نوێی مووچەدا كەمترین مووچە دیاریی دەكرێت
دواتر عێراق، لە پلەبەندی نوێی مووچەدا كەمترین مووچە دیاریی دەكرێت
ەیوەندیدار