عێراق، لە پلەبەندی نوێی مووچەدا كەمترین مووچە دیاریی دەكرێت



عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دوایین پێشهاتەكانی پلەبەندی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە كەمترین بڕە مووچەش دەكات.

عەتوانی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ” پلەبەندی مووچە جیایە لە بودجەی دارایی و هاتنەبەری هاوكات بووە لەگەڵیدا، پلەبەندی مووچەپەیوەندی بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە”.

بە وتەی :”عەتوانی كەمترین مووچەی بنەڕەتی بۆ هەر فەرمانبەرێك قبوڵ ناكەین لە 400 هەزار دینار كەمتر بێت، پلەبەندی نوێی مووچەش مامەڵە لەگەڵ مووچەی بنەڕەتی و نزمترین پلەی وەزیفیدا دەكات”.

عەتونی دەڵێت :”دەرماڵەی 50% و 30% وەكو دەرماڵەتی مەترسی، هاوسەرگیری، دەرماڵەی ژیان، بڕوانامە و ئەوانی تر هەیە، ئەمانە دەتوانرێت كۆبكرێنەوە و لەلایەن فەرمانبەرەوە بەدەستبهێنرێت، جگە لە مووچەی بنەڕەتی”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوایە:”پلەبەندی مووچە بەرپرسیارێتی حكومەتە،هەستدەكەین حكومەت جدییە لە تەواوكردنی پلەبەندی مووچە، بەڵام ڕەنگە دوای پەسەندكردنی بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر بكات”.

بە بۆچوونی عەتونی:”هەر زیادكردنێكی مووچە كاریگەریی ئابووری لەسەر بازاڕ و كاڵا و خزمەتگوزارییەكان دەبێت، بۆیە دەبێت لە هەموو لایەكەوە توێژینەوەی لەسەر بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە:”پلەبەندی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ئێمە وەك لیژنەی دارایی بەدواداچوونی بۆ دەكەین، كارەكە لەبەرپرسیارێتی ئەوان و پەرلەمان نییە، بەڵام ئومێدییان بە حكومەت هەیە كە دادپەروەر دەبێت لەگەڵ فەرمانبەران”.

ڕوونیكردەوە، “ئەمە پێویستی بە كۆدەنگی سیاسی و خۆبەدەستەوەدانێكی گەورەیە، چونكە ڕێوشوێنێكی (ڕادیكاڵ)ە كە پێویستی بە دانانی سنوورێكی دیاریكراو هەیە بۆ نمرەكانی كار.”

لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت
پێشت لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت
یانۆمامی، ئەو هۆزەی تەرمی مردووەکانیان دەکەن بە شۆربا
دواتر یانۆمامی، ئەو هۆزەی تەرمی مردووەکانیان دەکەن بە شۆربا
ەیوەندیدار