نوێترین لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی



ئێدوارد ڕۆمیۆ جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بۆ كاروباری ئابووری، دووپاتیكردەوە، یانە كەتەلۆنییەكە هەمیشە هەوڵدەدات ڕاهێنەران ڕازی بكات لە بابەتی بۆندە نوێَیەكان.

ئێدوارد ڕۆمیۆ ڕایگەیاند، بەرشەلۆنە لە بارێكدایە كە دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ هەر دۆخێك بكات، لەوانەش ئەگەری گەڕانەوەی ئەفسانە لیۆنێل مێسی.

ڕۆمیرۆ لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ خستنەڕووی وردەكاریی باری دارایی پرۆژەی “ئیسپای بارسا” ڕایگەیاند “ناتوانین هیچ شتێك لەبارەی گەڕانەوەی مێسی لە ئێستادا بڵێن، پرسی ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ئیدارەی وەرزشی و یانەی كەتەلۆنیاوە هەیە”.

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشەلۆنە لە كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند”كارپێكردنی یاریگای (ئیسپای بارسا) قازانجی ساڵانە بۆ یانەكە بە 347 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەكرێت، لەو پارەیەش 100 ملیۆن یۆرۆ ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی یانەكەوە، هەروەها 94 ملیۆن یۆرۆ بۆ دابینكردنی تێچووی پڕۆژەكەیە كە وەبەرهێنانەكانی بۆ خۆی ڕاكێشا بە بەهای 1450 ملیۆن یۆرۆ”.

سەبارەت بە خستنەڕووی داهاتەكان و پەیوەندی بە ئەگەری بەستنی بۆندێكی نوێ‌ لەگەڵ مێسی، ڕۆمیۆ ڕایگەیاند”ئەو ژمارانەی پێشكەشمان كردن لە سەرووی هەموو كەسێكەوەن و هیچ هیچ پەیوەندییەكی بە بۆندەكانەوە نییە”.

نرخی دۆلار بۆ 133 هەزار دینار دادەبەزێت
پێشت نرخی دۆلار بۆ 133 هەزار دینار دادەبەزێت
حكومەتی هەرێم زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران تەرخان دەكات
دواتر حكومەتی هەرێم زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران تەرخان دەكات
ەیوەندیدار