نرخی دۆلار بۆ 133 هەزار دینار دادەبەزێت



 

نەبیل عەلی شارەزای بواری ئابووری پێشبینی دەكات دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەردەوام بێت و نرخی 100 دۆلار بگاتە 132 هەزار دینار.

نەبیل عەلی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی توانیان حەواڵەیەكی زۆر تێپەڕێنن، تەنها چەند شتێكی كەم ماوەتەوە، لەئێستادا حەواڵەی هەڕەمەكی نەماوە و بەو هۆیەوە بەهای دۆلار دابەزی، ئەو بڕوایەش لەنێو شەقامی عێراقیدا دروستبووە كە حكومەت بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرز ناكاتەوە”.

بە وتەی ئەو ئابوریناسە”بەهای دۆلار لە هەفتەی داهاتودا دابەزین بەخۆوە دەبینێت و بەهای یەك دۆلار دەگاتە 1320 دینار، ئەمەش یەكلایی بۆتەوە، هەروەها لە بازاڕدا دراوەكە 1320 دینار یان 1330 دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت”.

نەبیل عەلی پێیوایە””ئەو سیناریۆ خراپەی پێشتر خرابووەڕوو تێپەڕی، بڕیاری كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بۆ خوار 132 هەزار دینار، توانی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار ڕابگرێت، بە پێچەوانەوە بەهای 100 دۆلار دەگەیشتە 200 هەزار دینار”.

بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەراورد بە مانگەكانی پێشوو دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوەبینیووە و لە ئێستاشدا بەهای 100 دۆلار لەنێوان 141 هەزار بۆ 142 هەزار دیناردایە.

مۆدریچ لەبارەی بۆندەكەی سعودیەوە بڕیار دەدات
پێشت مۆدریچ لەبارەی بۆندەكەی سعودیەوە بڕیار دەدات
نوێترین لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی
دواتر نوێترین لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی
ەیوەندیدار