ئەمریكا: ڕەوشی سودان چارەسەردەكەین



 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هەوڵدەدات چارەسەرێك بۆ تەنگژەكانی سودان بدۆزێتەوە دەسەڵات بۆ بۆ حكومەتێكی مەدەنی بگوازێتەوە.

بلینكن لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن ڕایگەیاند:”ئەمریكا هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ تەنگژەكانی سودان خستۆتەگەڕ و دەیەوێت دەسەڵات لە وڵاتەكەدا بۆ حكومەتێكی مەدەنی بگوازێتەوە و كەسێكی مەدەنی سەركردایەتی بكات”.

بە وتەی بلینكن:”لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكان و هیواخوازن لایەنە بەشەڕهاتووەكانی سودان بگەنە ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی بۆ ئاگربەست”.

بلینكن دەڵێت:”وڵاتەكەی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات، دەسەڵات لە سوداندا بۆ حكومەتێكی مەدەنی بگوازرێتەوە و هیوادارن بتوانن وڵاتەكە بگەڕێننەوە بۆ دەسەڵاتێكی مەدەنی”.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاندبوو “وڵاتەكەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە سودانییەكان، بەمەبەستی درێژكردنەوەی ئاگربەست كە پێشبینی دەكرێت ئەم شەو كۆتایی بێت”.

لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت
پێشت لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت
ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یانە سعوديیەكە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ مەدرید
دواتر ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یانە سعوديیەكە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ مەدرید
ەیوەندیدار